سەردێڕ:

لە کەرکوک کەسێک بە تەور لەلایەن ماڵە خەزورانییەوە کوژرا

فۆتۆ: 
2020-11-24

50753 جار خوێندراوەتەوە

لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا لە شاری کەرکوک، کەسێک لەلایەن ماڵە خەزورانییەوە بە تەور لێیدراوە و کوژراوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاندووە، بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، دوێنێ دووشەممە، شەڕ لەنێوان دوو خێزان لەگەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک دروستبووە،‌ کە خزمی نزیکی یەکتریشن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەھۆی شەڕی نێوانیانەوە، کەسێک بەسەختی برینداربووە و دوای مانەوەی لەنەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
راشیگەیاندووە، ئەو کەسە لەلایەن ماڵە خەزورانییەوە بەتەور لێی دراوە و کوژراوە، دەشڵێت، کەسەکە ناوی (ح، ش، ئـ)بووە و تەمەنی ٤٤ ساڵ بووە و کارمەندی ھێزەکانی ئاسایش بووە، ھاوکات، لەبنەڕەتدا خەڵکی قەزای خورماتووە،‌ بەڵام لەگەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک دادەنیشێت
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە.  
ژاڵە محەمەد، سلێمانی؛ ئەحمەد مستەفا، هەولێر

ئـ.بـ