سەردێڕ:

لە عێراقدا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە چاکبووان زیاترە

فۆتۆ: 
2020-11-24

879 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە عێراق دوو هەزار و ٢٩٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ١٣٠ چاکبوونەوە و ٣٥ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەوەش لە عێراقدا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە چاکبووان زیاترە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٢٩٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش، ٥٠٠ حاڵەتیان دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە.

ئەو ٥٠٠ حاڵەتەی هەرێمی کوردستان بەجۆرێکە، هەولێر ١٣٥ سلێمانی ١٩٦ و دهۆکیش ١٦٩ حاڵەت لەخۆدەگرێت.

تەندروستی عێراق دەشڵێت، دوو هەزار و ١٣٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٢١١ حاڵەتیان دەکەونە هەرێمەوە بەجۆرێک هەولێر ١١٥ سلێمانی ٥٥٤ و دهۆکیش٤١ حاڵەتی چاکبوونەوە لەخۆدەگرێت.

تەندروستی عێراق باسی لەوەشکردووە، ٣٥ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە، کە ٢١ حاڵەتیان لە هەرێمدان بەجۆرێک، لە هەولێر پێنج، سلێمانی ١١ و دهۆک پێنج حاڵەت لەخۆدەگرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا ٥٣٩ هەزار و ٧٤٩ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش، ١٢ هەزار و ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٦٩ هەزار و ٧٨٤ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

لەو ژمارەیەش، لە هەرێمی کوردستاندا تاوەکو ئێستا ٩٤ هەزار و ٤٢١ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هاوکات، ٥٨ هەزار و ٣١٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٣١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.