فۆتۆ:
2020-11-21
55515 جار خوێندراوەتەوە
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئهنجومهنەکەیان سزای مه‌لا به‌ختیاری داوە به سڕكردنی بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە له چه‌ند مانگی رابردوودا، ناوبراو كتێبیكی به‌ناوی "له‌بری بیره‌وه‌ری" بڵاوکردەوە و تیایدا، هێرشی توندی كردووەتە سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه بووه، به ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هه‌وڵیك هه‌بووه بۆ ده‌ركردنی یه‌كجاره‌كی مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یان سڕكردنی بۆماوه‌ی ساڵێك، به‌ڵام دواتر به ده‌نگی ٤٨ ئه‌ندام، بڕیاره‌كه گۆڕدراوه بۆ ٣ مانگ سڕكردن.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرابکرێت، ئاماژەى بەوەشکرد، "هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاگادارکردنەوە بۆ هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی و رێواز فایەق دەرکراوە، کە هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبوونیان بە بڕیارەکانی حیزبەوە دەگەڕێتەوە."
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی جیگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ریواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیشی ئاگادارکراونەتەوە، له‌سه‌ر پابه‌ند نه‌بوونیان به بڕیاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه، كه به‌شدارییان كردبوو له كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمدا و به ده‌نگی ٥١ ئه‌ندام، سزای ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ ده‌ركراوه.
ئەوەشی خستەڕوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پافڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی به‌شداربوون و هه‌ردووكیان ده‌نگیان بهسزادانهكه داوه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری ئه‌وه‌شیداوه، كه له‌مه‌ودوا كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌بێت، نه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی.
سه‌رباری زانیارییه‌كان، به‌ڵام تائیستا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی کۆبوونەوەکە بڵاونه‌كردووەته‌وه، ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كریت كه بڕیاره‌كان ده‌ره‌جه‌ی كۆتاییان وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی سزادانه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بڕیاره‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی ده‌كات، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش بڕیاری خۆی له‌باره‌وه ده‌دات.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە قەڵاچوالان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند تەوەرێک کرا.