سەردێڕ:

لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە رومادی باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-10-31

2003 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوە ئەمنیەکانی ئەنبار رایانگەیاند، لە رۆژئاوای شاری رومادی بۆمبێک تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون گیانیان لەدەستدا .

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوی رێكخراوی چه‌كداری داعشەوە له‌یه‌كێك له‌ رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ناحیه‌ی كه‌بیسه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای هیتی رۆژئاوای شاری رومادی كوڕ و باوكێك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردوە، هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەنجامدانی گەڕان وپشکنین دوابەدوای رووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوای ئازادکردنی ئەو ناوچانە لە دەستی چەکدارانی رێکخراوی داعش، رۆژانە رووداوی هاوشێوە لەو ناوچانەدا روودەدا کە بەهۆیەوە ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی مەدەنیش بوونەتە قوربانی.

لەو بارەیەشەوە، شارەزایان هۆکاری ئەو رووداوانە بۆ هەبوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا دەگێڕنەوە.