سەردێڕ:

ئەو خواردنە تەندروستیانەی کە چەوری ناسوتێنن

فۆتۆ: 
2020-10-31

6457 جار خوێندراوەتەوە

خواردن و خواردنەوە تەندروستیەکان زۆرن، هەر یەکێکیان دەوڵەمەندە بە جۆرێک لە ڤیتامین و تەواوکارە خۆراکیە پێویستەکان، بەڵام کۆمەڵێک لەو خواردنانە بە هەڵە زانیاریان لەسەر دراوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئیت زس"، کۆمەڵێک خواردنی تەندروست هەن کە یارمەتیدەر نین لە سووتاندنی چەوریدا:

١- چای سەوز: بەڵگەیەکی بچووک هەیە کە چای سەوز دەتوانێ مێتاپۆلیزم زیاد بکات، "ناتالیۆ ریزۆ" پسپۆڕی شیکاری مێتاپۆلیزم دەڵێت کە خواردنەەی سێ کوپ چای سەوز یارمەتیدەرە بۆ سوتاندنی ١٠٠ کالۆری، بەڵام ئاشکرا نەبووە کە سووتاندنی ئەو کالۆریانە لە دابەزاندی کێشەوەیە یان نا."

Green tea in mugs

٢- بیبەری سوور: هەندێک بەڵگە هەن کە بیبەری سوو و توون یارمەتیدەرن بۆ سوتاندنی کالۆری، بەڵام بڕەکەی ئێجگار کەمە کە کاریگەریەکی ئەوتۆی نابێت، ئەگەر نیو کەوچکی چا بیبەری توون بخۆیت تەنها ١٠ کالۆری دەسوتێت.

chili peppers tied with string

٣- ئەو خواردنانەی کە پڕۆتینی زۆریان تێدایە: وەک مریشک و گۆشتی مانگا و ماسی سەلەمۆن، پڕۆتین وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، بەڵام ماوەیەکی زۆریشی دەوێت تا کاربۆهایدرایتەکانی هەرس دەبێت.

grilled salmon

٤- رۆنی گوێزی هیندی : دەوڵەمەندە بە medium chain triglycerides کە بە (MCT) ناسراوە، و زۆر کەس لەو بروایەدان کە (MCT) لە جەستەدا یارمەتیدەرن بۆ سوتاندنی چەوری، بەڵام توێژینەوەیەکان دەریانخستووە کە ئەم زانیاریە هەڵەیە و دوورە لە راستیەوە.

Coconut oil

٥- سرکەی سێو: "لاورین هاریس-پینسوس" پسپۆڕی تەواوکەرە خۆراکیەکان و نووسەری کتێبی The Protein-Packed Breakfast Club دەڵێت "هیچ بەڵگەیەکی یەکلایی کەرەوە نیە کە سرکەی سێو ئەو کارە بکات."

Apple cider vinegar