سەردێڕ:

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەغدا بیسترا

فۆتۆ: 
2020-10-31

12334 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەغدای پایتەخت بیسترا.

لەو بارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە، کەسێک بەهۆی تەقینەوەکەوە برینداربووە و تەقینەوەکەش بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە بووە لە ناوچەی کەرادە.

ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە زیانی ماددی زۆری بە نوسینگەیەکی هێڵی ئاسمانی ئیماراتی گەیاندووە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە سەرەتای روودانی تەقینەوەکەوە باس لەوە کرا کە دوکانێکی خواردنەوە کحولییەکان کە لە نزیک نوسینگە فڕۆکەوانییەکە بووە بە ئامانج گیراوە.

انفجار عبوة ناسفة على محل لبيع المشروبات الكحولية في بغداد