سەردێڕ:

لە ئەمریکا زياتر لە نيوەی دەنگدەران بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەخەتيان کردووە

فۆتۆ: 
2020-10-31

1649 جار خوێندراوەتەوە

تا ئێستا زیاتر لە ٩٠ ملیۆن کەس کە دەکاتە زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی ئەمریکا، بەشداریان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا کردووە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، تاوەکو ئێستا لە کۆی نزیکەی ١٥٠ ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ی ئەمریکادا هەیە، زیاتر لە ٩٠ ملیۆن کەس دەنگیانداوە و لەو ژمارەیەش، زیاتر لە ٥٥ ملیۆن کەس لە رێگەی ئەلیکترۆنی و زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەسیش لە رێگەی پۆستە و بنکەکان دەنگیانداوە.

بە گوێرەی ئامارەکان، پێش ئەوەی دەنگدان دەستپێبکات زیاتر لە نیوەی ئەمريکييەکان دەنگیانداوە، ئەو ڕێژەيەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ بەرزبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لەم چەند ڕۆژەی کۆتایی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا کاندیدەکان بەردەوامن لە بانگەشە و رۆژانە لە ویلایەتەکاندا سەردانی چەند شوێنێک دەکەن، بەتايبەت لەو ناوچانەی بە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان ناودەبرێن.

بڕیارە ٣ی تشرینى دووەمى ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ٤٦ەمین سەرۆکی خۆیان هەڵبژێرن.

هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی دەنگدانی راستەوخۆی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەوە ناکرێت، بەڵکو هاوڵاتیان دەنگ بە سیناتۆر و نوێنەرەکانی خۆیان دەدەن لە ناوچەکانیاندا و دواتر بە دەنگی ئەوان سەرۆک هەڵدەبژێردرێت.