سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە سعودییە پیاوێک بە ئۆتۆمبێل خۆی بە دەروازەیەکی مزگەوتی حەرامدا کێشا

فۆتۆ: 
2020-10-31

11503 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری مەککەی سعودیە پیاوێک خۆی بە دەروازەیەکی مزگەوتی حەرامدا کێشا و پۆلیسیش رایگەیاند، پیاوەکە لە بارێکی ئاساییدا نەبووە.

بەرپرسانی سعودیە رایانگەیاند، کاتژمێری ١٠ و ٣٠ خولەکی شەوی هەینی پیاوێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دوای بڕینی دوو بەربەستی هێزە ئەمنییەکان خۆی بە دەروازەیەکی مزگەوتی حەرامدا کێشاوە.

باسیان لەوەشکردووە، لەو رووداوەدا هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

بەرپرسانی سعودیە ئاماژەیان بەوەشکردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە سعودییە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا لە بارێکی ئاساییدا نەبووە، بەڵام لەو بارەوە هیچ زیانیارییەکی زیاتر نەخراوەتەڕوو.

دوای نزیکەی حەوت مانگ لە داخرانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، لەسەرەتای ئەم مانگەدا دەسەڵاتدارانی سعودیە رێگەیان بە عەمرەکاران دابوو بچنە مزگەوتی حەرام.