سەردێڕ:

نەیزەکێک لە ئەفریقا زانیاریەکی سەرسوڕهێنەر لەبارەی مەریخەوە ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-10-31

12390 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی گەردونناسی رایانگەیاند، پاش شیکارکردنی ئەو نەیزەکەی لە ساڵی ٢٠١٢ لە بیابانی ئەفریقا دۆزرایەوە، دەرکەوتووە پێش چوار ملیار و ٤٠٠ ملیۆن ساڵ ئاو لەسەر هەسارەی مەریخ هەبووە.

ماڵپەڕی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، توێژەران پاش شیکردنەوەی پێکهاتە کانزاییەکانی ئەو نەیزەکەی ساڵی ٢٠١٢ لە بیابانەکانی ئەفریقا دۆزرایەوە بۆیان دەرکەوتووە لە مەریخەوە هاتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی شیکارییەکان ئۆکساندنی بەسەردا هاتووە و گریمانەی ئەوەی هەیە کە کارلێکی لەگەڵ ئاودا کردبێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، کێشی نەیزەکەکە ٨٤ گرامە و لە باکوری کیشوەری ئەفریقا کەوتووەتەخوارەوە، پاش ئەوەی بەردێک لە دەرەوەی بەرگە هەوای زەوی توشی بەریەککەوتن بووە.

زانایانی گەردونناسی زانیاریان هەیە کە ئاو لەسەر مەریخ هەبووە و تەمەنەکەشی بۆ ٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە.

بەڵام شیکاری نەیزەکە نوێیەکە و پێكهێنەرە کانزاییەکانی وای لە توێژەران کردووە، کە چاو بە هەبوونی ئاودا بخشێننەوە پێش ٧٠٠ هەزار ساڵ لەو مێژووەیەوە کە ئێمە هەژماری دەکەین.

لەکاتێکدا و لە پێش ئەم مێژووەوە ئاو لەسەر مەریخ نەبووە، هەربۆیە دەکرێت ئەم شلەیە بەهۆی کارلێکێکەوە لەگەڵ هەسارەکە روویدابێت.

ئەوەش هاتووە، ئەم دۆزینەوەیە پەیوەست بە ئاو، خزمەتێکی گەورە پێشکەش بە بیرۆکەی هەبوونی ژیان لە دەرەوەی زەوی دەکات.

لە ساڵی ٢٠١٣دا زانایان لەو باوەڕەدابوون کە تەمەنی نەیزەکەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٤ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن ساڵ، بەم پێیەش ئەمە کۆنترین نەیزەک دەبێت لە مەریخەوە گەیشتبێتە سەر زەوی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تیمێکی ئەمریکی بەچەندین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو رەوانەی مەریخکران بۆ هێنانەوەی چەندین نمونەی تر بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر دەربارەی هەسارەی مەریخ.