سەردێڕ:

وەزیرى کۆچی عێراق: بە زۆر ناردنەوەى پەنابەرانی وڵاتەکەمان رەتدەکەینەوە

فۆتۆ: 
2020-10-17

4725 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، ناردنەوەى زۆرەملێى ئەو هاوڵاتیانەى عێراق رەتدەکەنەوە کە داواى پەنابەرێتیان رەتکراوەتەوە و پێویستە رەچاوى بارودۆخیان بکرێت.

ئیڤان فایەق وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لە وەڵامى لێدوانێکى وەزیرى کۆچى بەلجیکا بۆ دیپۆرتکردنەوەى کۆچبەران لە وڵاتەکەى رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ناردنەوەى رەزامەندانەى کۆچبەرانن و پێویستە رەچاوى بارودۆخى کۆچبەران بکرێت.

وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق باسى لەوەشکردووە، کە بانگهێشتى باڵیۆزى بەلجیکا لە عێراق دەکەن بۆ تاوتوێکردنى ئەو بابەتە.

پێشتر سامى مەهدى وەزیرى کۆچى بەلجیکا کە بە رەگەز عێراقییە، راگەیاندبوو بەنیازن ئەو کۆچبەرانەى کە مافى پەنابەرێتیان رەتکراوەتەوە و ژمارەیان نزیکەى ١٥٠ هەزار کەسە دیپۆرت بکەنەوە.