سەردێڕ:

ئاسایشی سلێمانی چوارکەسیان دەستگیرکردووە بە ناوی سواڵکردنەوە دزییان کردووە

فۆتۆ: 
2020-09-28

2501 جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی سلێمانى رایگەیاند، چوارکەسیان دەستگیرکردووە بە ناوی سواڵکردنەوە له ‌ده‌رگای ماڵانیان داوه‌ کاتێک بۆیان دەرکەوتووە ماڵه‌كه‌ چۆڵه‌ چونه‌ته‌ ژووره‌وه‌ و دزییان لە ماڵه‌كه‌ کردووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی سلێمانى رایگەیاند، له ‌رۆژی ١٩ی ئەم مانگەدا چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکردووە، کە بە ناوی سواڵکردنەوە له ‌ده‌رگای ماڵانیان داوه‌ کاتێک بۆیان دەرکەوتووە ماڵه‌كه‌ چۆڵه‌ چونه‌ته‌ ژووره‌وه‌ و كه‌لوپه‌لی بەنرخی ماڵه‌كه‌یان دزیووه‌.

دەشڵێت، "تۆمەتبارەکان پێکهاتبوون لە سێ ژن و یەک پیاو به‌ ناوه‌كانی 'ک، ئـ، ف' له‌دایكبوی ساڵی ١٩٩٢، 'س، ح، ف' له‌دایكبوی ساڵی ١٩٨٨، 'م، ح، ف' له‌دایكبووی ساڵی ١٩٨٢، 'ش، ئـ، ف' له‌دایكبوی ١٩٩٤."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "له‌كاتی ده‌ستگیركردن و پشكنینی ماڵه‌كانیان چه‌ندین پارچه‌ چه‌ک و زێر و بڕه‌پاره‌یان پێگیراوه‌، كه‌ بریتین له‌ یه‌ک چه‌كی كڵاشینكۆف، یه‌ک ده‌مانچه‌ی چوارده‌خۆر، بڕی ٢٢ هەزار و ٧٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی، ٧٢٠ هه‌زار دیناری عێراقی، دوو هەزار و ٣٦٠ یۆرۆ، ١٠ ملیۆن تمه‌نی ئێرانی و بڕێک زێڕ."

باس لەوەشکراوە، به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٤٤٤ له ‌یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و سه‌رجه‌میان دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌ و روبه‌ڕوی یاسا كراونه‌ته‌وه‌.