سەردێڕ:

تورکیا چەکداری بۆ ئازەربایجانیش نارد

فۆتۆ: 
2020-09-28

11700 جار خوێندراوەتەوە

روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، تورکیا یەکەم کاروانی چەکدارانی گروپە سورییەکانى ناردووەتە ئازەربایجان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەرمینیا.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تورکیا لە شارى عەفرینى رۆژئاواى کوردستانەوە یەکەم کاروانی چەکدارانی میلیشیا سورییەکانى رەوانەى ئازەربایجان کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا ٣٠٠ چەکداری سوری سەر بە تورکیاوە کە لە گروپی 'سوڵتان موراد و عەماشات' بوون، گەیەنراونەتە سنورەکانی ئازەربایجان بۆ پاڵپشتی لە حکومەتی ئەو وڵاتە دژی ئەرمینیا، کە ئێستا کێشەیان لەناوچە سنورییەکان هەیە.

روانگەی سوری باسی لەوەشکردووە، هەر چەکدارێک ئەگەر لەسەر بڕیاری تورکیا بچێتە لیبیا یان ئازەربایجان مانگانە ١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ دۆلار وەردەگرێت.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لە هەرێمی قەرەباخ لە سنوری هەردوو وڵاتدا گرژی و شەڕ دروستبووە و چەند سەربازێک لە هەردوولا کوژراو برینداربوون.