سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سۆران کەسێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-09-28

4154 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلک کەسێک دەشێلێت و ئەو کەسە دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، شەوی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان لە سۆران لەدوو سایدی دەروازەی شارەکەدا روویداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەلێنترا، کە شوفێرەکەی ناوی (ئـ، ن، ک) خۆی کێشاوە بە کەسێکی پیادەڕۆ بە ناوی (ئـ، ح، ق)، کە تەمەنی (٣٥) ساڵە و دانیشتوی  سۆران ــ باپشتایانە.

باس لەوەشکراوە، ئەو کەسە پیادەڕۆیە لەلایەن ئۆتۆمبێلەکەوە شێلدراوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.