سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لە بەرژەوەندی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-09-27

9091 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی هەرێم بڕیاریدا ٧٠٠ پارچە زەوی، کە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە قولەرەیسی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی تەرخانکرابوو تاپۆ بکرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ تەرخانکردن و تاپۆکردنی ۷٠٠ پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بڕیاری تاپۆکردنی زەوییەکان لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە درا.

هاوکات، لە نوسراوێکدا کە واژۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی لەسەرە هاتووە، "لەبارەی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنانەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی قولەرەیسی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بڕیارماندا بە تاپۆکردنی ئەو ٧٠٠ پارچە زەوییەی لە کۆی زەوی پڕۆژەی وەبەرهێنانەکە رێکارەکانی جیاکردنەوەی زەوی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ جێبەجێکراوە."

لە نوسراوەکەشدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "بە مەرجێک ئەو مامۆستایانە پێشتر لە وەرگرتنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون سوودمەند نەبووبن."