سەردێڕ:

رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-27

2952 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە ٢٩ی ئەیلول کۆدەبنەوە و بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش پێکدێت لە یەک پرس.

پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٠، دانیشتنی ژمارە ٧ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەم بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەرنامەی کاری دانیشتنەکە به‌پێی حوكمی ماده‌ی ٥ و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ ماده‌ی ١٦ و بڕگه‌ی سێیه‌م له‌ ماده‌ی ١٨ و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی ٢٠ و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ ٧ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٠، تایبەت بێت بە ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای (له ‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (٩٧، ٩٦، ٩٣، ٩١، ٩٠) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان."

No photo description available.