سەردێڕ:

فەرماندەی دەستەی سوپاسالاری ئێران سەردانی عێراق دەکات

فۆتۆ: 
2020-09-26

3098 جار خوێندراوەتەوە

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند، سبەینێ فەرماندەی دەستەی سوپاسالاری ئێران سەردانی عێراق دەکات و دوو رۆژ دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە محەمەد باقری فەرماندەی دەستەی سوپاسالاری ئێران بەسەردانێکی فەرمی دەگات بەغداد و ماوەی دوو رۆژ لە عێراق دەمێنێتەوە.

راشیگەیاند، "باقری دۆسییەکانی هاوکاری ئەمنی و سەربازی و کوشتنی سلێمانی و موهەندیس و هاوڕێکانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێدەکات".

دەشڵیت، باقری وەزیری بەرگری عێراق دەبینێت و لە بەغداد لەگەڵی کۆدەبێتەوە.

هەر ئەمڕۆش، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەردانێکیدا بۆ ئێران لەگەڵ هەریەک جەواد زەریف هاوتا ئێرانییەکەی و حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا رۆحانی رایگەیاند، "بوونی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق و کەنداو زیان بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێتئاماژەی بەوەشکرد، "ئێران دەستوەرناداتە کاروباری ناوخۆی عێراقەوە."

هاوکات، دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق، بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد و پشتیوانی ئێرانیشی دەربڕی.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ئەمریکا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدادی پایتەخت کردووە، ئەگەر حکومەتی عێراق کار بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئەمریکا نەکات.