سەردێڕ:

ئیمارات بە فەرمی داوای کڕینی ئێف٣٥ـی لە ئەمریکا کردووە

فۆتۆ: 
2020-09-26

1796 جار خوێندراوەتەوە

مەڵپەڕی بلومبێرگ رایگەیاندووە، ئیمارات بە فەرمی داواکاری پێشکەش بە ئەمریکا کردووە بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئێف٣٥.

بلومبێرگ لە هەواڵێکیدا کە بەپشت بەستن بە زانیاریی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان بڵاوبکرێتەوە، لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کردووە، کە ئیمارات دوای هەفتەیەک لە رێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل بە فەرمی ئەو داواکارییەی پێشکەشکردووە.

بەپێی هەواڵەکەی بلومبێرگ؛ ئەوە لە کاتێکدایە بەرپرسانی وەزارەتەکانی بەرگریی و دەرەوەی ئەمریکا خۆیان لە روونکردنەوە دزیوەتەوە لەبارەی فرۆشتنی چەکی بەتوانا و بەڵێنیانداوە بۆ پاراستنی باڵادەستی توانای چەکی ئیسرائیل.

لەو بارەیەوە، جارید کۆشنەر راوێژکاری باڵای دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، کاریانکردووە بۆ هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف٣٥ بە ئیمارات و ئیسرائیلیش ناڕەحەتە بە ئەگەری ئەو فرۆشتنە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە رێوڕەسمێکدا کە لە کۆشکی سپی بە نێوەندگیری ئەمریکا بەڕێوەچوو، ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی واژۆکرد.