سەردێڕ:

رۆژنامەیەکی سەر بە خامنەیی هێرشدەکاتە سەر سیستانی

فۆتۆ: 
2020-09-26

5964 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی کەیهانی ئێرانی سەر بە نوسینگەی رابەری باڵای ئێرانی هێرشدەکاتە سەر عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەکانی عێراق و دەڵێت، "هەڵەبوون کاتێک داواتانکرد نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات".

ئەمڕۆ شەممە، رۆژنامەی کەیهان وتارێکی حسێن شەریعەتمەداری سەرنوسەر و نوێنەری عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێرانی لە رۆژنامەکە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "داواکردنی سیستانی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، لە ئاست پێگە و پلەی ئەودا نەبوودەشڵێت، "هەڵەبوون  کاتیک داواتانکرد نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی هەلبژاردنەکان بکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داواکەتان ئاساییە ئەگەر پاشگەزببنەوە و هەڵەکەتان راستبکەنەوە و بڵێن کە داوایەکی لەو شێوەیەتان نەبووە".

شەریعەتمەداری پێیوایە ئەم داواکارییە نە لەگەڵ پێگەی سیستانی هاوتایە، نە لەگەڵ عێراقدا وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

هاوکات، داواکردنی  سیستانی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەرپەریشتیکردنی هەڵبژاردنەکان لە پێناو پاراستنی  بێگەردی پڕۆسەکەی بە "ئیفلاسی سیاسی" وەسفکردووە.

لەکۆتایی وتارەکەیدا دەڵێت، "گومانم نییە دیداری سەماحەتی سیستانی لەگەڵ جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەت نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق هەڵەیەکی تێدابوو، نوسینگەکەی وردنەبوون لە چاودێری کردنی ئەم دیدارە، هەر بۆیە خوازیارم ئەم هەڵەیە راستبکەنەوە".

لە ١٣ی ئەیلولدا، جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەکانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا گفتوگۆیان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و کردنەوەی دۆسییەکانی گەندەڵی و سەپاندنی هەژموونی دەوڵەت کرد.