سەردێڕ:

پێنج زانیاری هەڵە لەسەر خواردنەوەی لیمۆ و ئاو

فۆتۆ: 
2020-09-26

34628 جار خوێندراوەتەوە

ئاو و لیمۆ جێگرەوەیەکی خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکانە، بەڵام رەنگە ئەو خواردنەوە سحرییە نەبێت کە بیرت لێدەکردەوە.

ماڵپەڕی "ئینسایدەر"، پێنج زانیاری کە بە هەڵە لەسەر ئەم خواردنەوەیە بڵاوکراوەتەوە، بەمشێوەیە خستەڕوو:

١خواردنەوەی ئاو و لیمۆ یارمەتی کێش دابەزاندن نادات: هەندێ ریشاڵی ئۆرگانی هەن لە لیمۆدا کە گەدە تێر دەکەن بەبێ هیچ کالۆرییەکی زیادە، بەڵام کاتێک لیمۆ دەگوشرێت و دەکرێتە ئاوەوە هیچ یەکێک لەو ریشاڵانە کاری خۆیان ناکەن.

٢جەستە لە مادە ژەهراوییەکان پاک ناکاتەوە: "جۆی دوبۆست" زانای خۆراکناس و وتەبێژی پێشووی ئەکادیمیای خۆراک و رێجیم وتی "لە رووی زانستییەوە هیچ بەڵگەیەک نییە کە لیمۆ و ئاو جەستە لە مادە ژەهراوییەکان پاک دەکەنەوە، بەڵکو جەستەمان خۆی ئەو کارە دەکات."

٣کاریگەری نییە لەسەر مێتابۆلیزم: مێتابۆلیزم هەموو ئەو کارە فیزیایی و کیماییانە دەگرێتەوە کە ماددەی زیندووی ئۆرگانی پێدروست دەکرێت، رێجمێکی تەندروست کاریگەری زۆر زیاتری هەیە لەسەر مێتابۆلیزمی جەستە.

٤بەرگری لەش زیاد ناکات: بەپێی راگەیەندراوی تەندروستی نەتەوەیی هەموو کەسێکی پێگەیشتوو رۆژانە پێویستیان بە ٧٥ گرام بۆ ٩٠  گرام ڤیتامین سی هەیە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش، لەهەمانکاتدا پەرداخێک لە ئاو و لیمۆ تەنها ١٨.٦ گرام ڤیتامین سی تێدایە.

٥- سوودی نییە بۆ تەندروست مانەوەی پێست: بۆ ئەم مەبەستە پرتەقاڵ زۆر زیاتر سوودی هەیە

Sima- Finnish Fermented Lemon May Day Drink - Girl Cooks World