سەردێڕ:

ئەو کەسانەی خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرن چەند پارەیان پێدەدرێت؟

فۆتۆ: 
2020-09-25

8359 جار خوێندراوەتەوە

وابڕیارە بڕی ئەو پارەیەی ئەمساڵ بە وەرگری خەڵاتی نۆبڵ دەدرێت بریتی بێت لە ١٠ ملیۆن کرۆنی سویدی کە یەکسان دەبێت بە نزیکەی یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی (١١٠ دەفتەر دۆلار).

میدیاکانی سوید بڵاویانکردەوە، کە ئەگەری هەیە بۆ ئەمساڵ یەک ملیۆن کرۆنی زیادە (نزیکەی ١١٠ هەزار دۆلار) بۆ وەرگری نۆبڵ زیادبکرێت و بەوەش، ئەو کەسەی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ بباتەوە، نزیکەی یەک ملیۆن و ٢١٠ هەزار دۆلار (١٢١ دەفتەر دۆلار) وەردەگرێت.

شایانی باسە، ئەلفرێد نۆبڵ، دامەزرێنەی رێورەسمی خەڵاتکردنەکە لە ساڵی ١٩٠١دا ٣١ ملیۆن کرۆنی سویدی (کە بە نرخی ئەمڕۆ دەکاتە یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن کرۆن) بۆ دامەزراوەی نۆبڵ بەجێهێشت و ساڵانەش، لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانی جیهانەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت.

لە ساڵی ١٩٨١دا، ئەو کەسەی خەڵاتی نۆبڵی وەردەگرت، لە بەرامبەردا تەنیا ١٥٠ هەزار کرۆن (نزیکەی ١٧ هەزار دۆلار)ی پێدەدرا.

دواتر لە ساڵەکانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٩٠ بڕی پارەکەی نۆبڵ بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و تا ساڵی ٢٠٠٠ گەیشتە ١٠ ملیۆن کرۆن.

دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨ بەدواوە و بەهۆی قەیرانی ئابوری جیهانییەوە، بڕی پارەکەی نۆبڵ کەمکرایەوە تا لە ساڵی ٢٠١٢دا گەیشتە هەشت ملیۆن کرۆن و لە ساڵی ٢٠١٧شدا بۆ نۆ ملیۆن کرۆن بەرزبووەوە.