سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی پۆلی ١٢ی توشبوو بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-24

13192 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەی ئەو خوێندکارانەی پۆلی ١٢ی بڵاوکردەوە، کە لە ماوەی رابردوودا توشی کۆرۆنا بوون و نەیانتوانیوە تاقیکردنەوەکان لە کاتی خۆیدا بکەن.

بەپێی خشتەکەش، رۆژی ٣ی ١٠ی ٢٠٢٠ یەکەم تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت و رۆژی ١٢ی هەمان مانگیش تاقیکردنەوەکان کۆتاییان دێت.