سەردێڕ:

لە ناوچەیەکی هەرێم وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی ١٠٠ مێگاواتی کارەبا دروستدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-09-24

8227 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی دیانای سەر بە قەزای سۆران ڕایگەیاند، بڕیاری دروستکردنی وێستگەیەکی ١٠٠ مێگاواتی بەرھەمھێنانی کارەبا لە سنووری ناحیەکەیان کەوتووەتەوە بواری جێبەجێکردنەوە.

فەرزنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، "لە داھاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەی بەرھەمھێنانی ویستگەی ١٠٠ مێگاواتیی كارەبا جێبەجێ دەکرێت كە بە تەواوبوونی پرۆژەکە لەسەدا ٧٠ی گرفتەکانی کەرتی کارەبا چارەسەر دەبێت."

باسی لەوەشکردووە، "بە شێوەیەکی گشتی پڕۆژەکە بۆ بەرھەمھێانی ٤٠٠ مێگاوات کارەبایە و بۆ ھەرناوچەیەکیش ١٠٠ مێگاوات دابینکراوە کە وێستگەی یەکەم لە ناحیەی دیانا و دووەم لە قەزای زاخۆ و سێیەم لە قەزای ڕانیە و چوارەمیش لە ئیدارەی گەرمیان جێبەجێدەکرێت."

هەر ئەمڕۆش، كرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران بە ماڵپەڕی ناوبراوی راگەیاندووە، "سەرۆكی حكومەتی ھەرێم، پارێزگای ھەولێری ئاگاداركردووەتەوە، كە كۆمەڵێك دەرخستە بۆ سنووری دەڤەری سۆران ئامادە بكەن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، كە ئەولەویەتی سەرەكی بۆ ئەو پڕۆژانەیە كە تەواونەكراون لە سێكتەرەكانی كارەبا و ئاو ئاوەڕۆ و شارەوانی و ڕێگاوبانەكان و بەشێكی دیكەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، بەردەوامیش ھەوڵمان داوە بۆ سنووری ناوچەكەمان باشترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێبكەین".