سەردێڕ:

دارایی عێراق: هەرێم وەڵامی کۆپییەکی شێواوی چاوپێکەوتنەکەی عەلی عەلاوی داوەتەوە

چاوپێکەوتنەکە لە یوتیوب بەردەستە
فۆتۆ: 
2020-09-24

120395 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێم وەڵامى كۆپیيەكى شێواوى لێدوانەكانى وەزيرى دارايی حکومەتی ناوەندی داوەتەوە. دەشڵێت، حکومەتی هەرێم بە دروستی تەماشای چاوپێکەوتنەکەی وەزیری دارایی عێراقی نەکردووە کە لە یوتیوبیشدا بەردەستە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا وەڵامی راگەیەنراوەکەی سەرلەئێوارەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دەقى چاوپێكەوتنەكە لە "يوتيوب" بەردەستە و حكومەتى هەرێمى كوردستان بۆى دەردەكەوێت كە ئەو لێدوانانەى دراوەتە پاڵ وەزيرى دارايى بە شێوەيەكى نادروست گەيەنراوە."

ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا لێدوانی ئەم دواییەی وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنان و بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم رەتکردەوە و داوایکرد لە پرسی شەفافیەتدا بەغدا چاو لە هەرێم بکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئێس پی گڵۆباڵ پلاتسی جیهانی، چەند رۆژێک لەمەوبەر عەلی عەللاوی رایگەیاندووە، کە لە هەرێمی کوردستاندا بە قەبارەیەکی نەزانراو قاچاخی بە نەوتەوە دەکرێت.