سەردێڕ:

ترەمپ کاردانەوەی چی دەبێت ئەگەر نەبێتەوە بە سەرۆک؟

فۆتۆ: 
2020-09-24

7018 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردەوە بەڵێنبدات لە کاتی دووبارە هەڵنەبژاردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا بە ئاشتی دەسەڵات رادەستی رکابەرەکەی بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە وەڵامی پرسیاری لە ئەگەری دووبارە هەڵنەبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ئەمریکا، ئایا ئامادەیە بە ئاشتی دەسەڵات رادەستی رکابەرەکەی بکات رایگەیاند، "جارێ بزانین چی روودەدات".

پێشتر، چەندین جار دوو دڵی خۆی ئاشکراکردووە لە فەرمی بوونی هەڵبژاردنەکە بەهۆی ئەوەی لەڕێگەی دەنگدانی ئەلیکترۆنییەوە ئەنجامدەدرێت و دیموکراتەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە پشتگیری لێدەکەن.

رۆژی ٣ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و ترەمپیش سەرجەم هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تا بتوانێت بۆ جاری دووەم وەکو سەرۆکی ئەمریکا هەڵببژێرێتەوە.