سەردێڕ:

کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و تورکیا ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-09-24

14632 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا رایگەیاند، سبەینێ هەینی ٢٥ی ئەم مانگە، دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ عێراقدا دەکەنەوە.

دەسەڵاتی فرۆکەوانی شارستانی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوە هاتووە، "لە سبەینێ هەینییەوە هێڵی ئاسمانی تورکیا گەشتەکانی بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە و هەفتانە چوار گەشت دەکرێت."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "رێگە بە کۆمپانیا تورکییەکان دەدرێت گەشتەکانیان بۆ فرۆکەخانەکانی عێراق دەستپێبکەنەوە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "رێگە بە هێڵی ئاسمانی عێراقیش دەدرێت گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی تورکیا دەستپێبکاتەوە."

لەماوەی رابردووشدا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و تورکیا راوەستێنرا و دواتریش بەهۆی گرژییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر سنورەکانی هەرێم دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دواخران.