سەردێڕ:

بەشێکی جوتیاران لە هەولێر بەرهەمی پەتاتەیان فڕێدا

فۆتۆ: 
2020-09-24

5356 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیانەوە بەشێک لە جوتیاران لە هەولێر گردبوونەوە و بەرهەمی پەتاتەکەیان فڕێدا و دەڵێن، بەهۆی هاوردەکردنی پەتاتەی ئێرانییەوە بەرهەمەکانی ئەوان ساغ نابێتەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، بەشێک لە جوتیارانی سنوری پارێزگای هەولێر لەبەردەم وەزارەتی کشتوکاڵ گرتبوونەوە و بەرهەمی پەتاتەکەیان لەوێ فڕێدا.  

هاوکات، بەشێک لە جوتیاران ئەوەیان خستەڕوو، بەهۆی هاوردەکردنی پەتاتەی ئێرانییەوە بەرهەمەکانی ئەوان ساغ نابێتەوە.

ئەو جوتیارانە داوای ئەوەشیانکرد، بەرهەمی پەتاتە لە دەروازەی سنوری پەروێزخانەوە هاوردەی هەرێم نەکرێت، چونکە ئەوە بووەتە هۆی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانی ئەوان، دەشڵێن، پێویستە پاڵپشتی جوتیاران بکرێت و رێگە بە هاوردەکردنی پەتاتە لە دەرەوە نەدرێت.  

وەزیری کشتوکاڵیش لەوبارەوە رایگەیاند، بڕیاری هاودەکردنی بەرهەم لە گومرگەکانەوە لەدەسەڵاتی ئەودا نییە.

لە ماوەی رابردووشدا، چەندین جار جوتیاران گردبوونەوەتەوە و داوایان کردووە بە تەواوی رێگری لە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی دەرەوە بکرێت، تاوەکو بەرهەمە ناوخۆییەکان ساغ ببێتەوە.