سەردێڕ:

عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی هەڵوەشاندەوە

فۆتۆ: 
2020-09-24

25869 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی باڵای تەندروستی و نیشتیمانی عێراق بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرانسەری عێراقدا هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی باڵای تەندروستی و نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، بڕیاریدا قەدەغەی گشتی هاتوچۆ لە سەرتاسەری عێراقدا هەڵبوەشێنێتەوە، کە لە پێشتردا لە کاتژمێر ١٠ی شەو بۆ ٥ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆ بووە.

هاوکات، داواشکراوە رێکارە خۆپارێزییەکان جێبەجێبکرێن و لە شوێنە قەرەباڵغەکان دوربکەونەوە.

باسی لەوەشکرد، "پێویستە رێکارە خۆپارێزیەکان بەتوندی جێبەجێبکرێن کە لە لیژنەکەوە دەرچووە، بەتایبەتی پۆشینی ماسک و دوور کەوتنەوەی کۆمەڵایەتی لە شوینە قەرەباڵغەکاندا لە دامەزراوە حکومیەکان و کەرتی تایبەتی".

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، عێراق قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند و دواتر قۆناغ بە قۆناغ ژیان ئاسایی کرایەوە و لە دوا بڕیاری حکومەتی عێراقدا تەنیا لە کاتژمێر ١٠ی شەو بۆ ٥ی بەیانی هاتوچۆ قەدەغە بوو.