سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. داڕووخانی باڵەخانەیەک لە هیندستان گیانلەدەستدانی دەیان کەسی لێکەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-22

3333 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەیەک لە هیندستان بە لایەنی کەمەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی کە دەکەوێتە شاری مۆمبای لە هیندستان، ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ساتیا پرادان، سەرۆکی تیمە نیشتمانییەکانی بەدەمەوەهاتن بە میدیاکانی هیندستانی راگەیاند، تیمەکانی فریاکەوتن خەریکی گەڕانن بەشوێن ئەو کەسانە کە هێشتا لە لەژێر داروپەردوی باڵەخانە رووخاوەکەدا گیریانخواردووە.

ساڵانە ئەم رووداوانە لە هیندستان دووبارە دەبنەوە بە تایبەتی لەنێوان مانگی حوزەیران و ئەیلول، بەهۆی کۆنی باڵەخانەکان و دروستنەکردنیان بەشێوەیەکی ئەندازەی رێک و پێک.