سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-09-22

21409 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، دەوامی بەشی مۆڵەتی فەرمانگەکەیان لە جیاتی کاتژمێر ٦، تاوەکو کاتژمێر ٤ی ئێوارە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، کە دەکاتە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠، دەوامی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر تاکو کاتژمێر ٤ی سەر لە ئێوارە دەبێت، لە جیاتی کاتژمێر ٦ی ئێوارە."

دەشڵێت، "ئەم کەمکردنەوەی کاتی دەوامەش لەبەر گۆڕانی وەرز و کەمبوونەوەی ئەو لۆدەیە کە پێشتر لە بەشی مۆڵەتی هاتوچۆ هەبووە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، دەوامی فەرمانگە حکومییەکانی هەرێم چەندین جار گۆڕانکارییان بەسەردا هێنراوە.