سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-09-22

616 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ٧٢٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٦٨٢ چاکبوونەوە و ٥٧ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٧٢٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەزار و ٣٧٧ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، سێ هەزار و ٦٨٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەزار و ١١٤ کەسییان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، ٥٧  کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٢٧ هەزار و ٥٨٠ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و ٦٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦١ هەزار و ٧٥٧ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.