سەردێڕ:

ملیاردێرێکی چینی بە ١٨ ساڵ زیندانی سزادرا

فۆتۆ: 
2020-09-22

5846 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای په‌كینی پایته‌ختی چین به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و داگیرکردنی موڵكی گشتی بڕیاری ١٨ ساڵ زیندانیكردن و ٦٢٠ هەزار دۆلار غەرامەی بۆ رین چیچیانگی گه‌وره‌ بازرگانی وڵاتەکە دەرکرد.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، رین چیچیانگ کە یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو پارتی كۆمۆنیستی حوكمڕانی چین، به‌ ١٨ ساڵ زیندانی سزادراوە لەبەرئەوەی بە بڕی ٥٠ ملیۆن یوان موڵكی گشتی داگیرکردووە، هه‌روه‌ها ١.٢٥ ملیۆن یوان بەرتیلی داوه‌ و له ‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی به‌ هه‌موو تاوانه‌كانیدا ناوه‌ و بەوەش، ١٨ ساڵ سزای زیندانیکردن و ٦٢٠ هەزار دۆلار غەرامە کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، به‌هۆی ئەم سزایەوە‌، كۆمپانیای هوایوانی ملیاردێری ناوبراو زۆرترین زه‌ره‌ری به‌ركه‌وت به‌جۆرێك زه‌ره‌ره‌كانی گه‌یشته‌ ١١٦ ملیۆن یوان و به‌بڕی ٥٣ ملیۆن یوانیش پشكه‌كانی كه‌می كرد.

رین چیچیانگ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو پارتی كۆمۆنیستی حوكمڕانی چین، پێش دەستگیرکردنی له ‌وتارێكدا ره‌خنه‌ی توندی له‌ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گرت له ‌به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.