سەردێڕ:

لە پاش بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بازرگانی جیهان بەشێوەیەکی خێرا بوژانەوەی بەخۆوە بینییوە

فۆتۆ: 
2020-09-22

1672 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی ۆڵد ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بە پێچەوانەی پێشبینییەکان بازرگانی جیهانی لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا، بەشێوەیەکی خێرا بوژانەوەی بەخۆیەوە بینییوە.

ڕۆژنامەکە بڵاويکردووەتەوە، پاش بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا ئاستی جموجوڵی بازرگانی بەهۆی داخستنی سنور و دەروازە نێودەوڵەتییەکان بەڕووی یەکتردا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەگەر چی هێشتا جموجوڵەکان وەک پێش کۆرۆنای لێنەهاتووەتەوە، بەڵام بوژانەوەیەکی گەورە و خێرای بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی پەیمانگای کیڵی ئەڵمانی بۆ لێکۆڵینەوەی ئابوری جیهانی، لەمانگی تەمموزەوە نیوەی زیانە ئابورییەکان پڕکراونەتەوە.

هاوکات کۆمپانیای ئای ئێچ ئێس ڕايگەياندووە، خواست لەسەر کاڵاکان لە بنەڕەتی ٣٨ خواستدا، تەنها لە مانگی تەمموزدا ١٤ خواست زياديکردووە، جگە لەوەی هەندێ بواری تر بەتەواوەتی بوژاوەتەوە.

هەروەها، وڵاتی چین کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنابوو، یەکەم وڵات بوو کارگەکانی کردەوە، ئێستاش بە جۆرێکە، کە لە مانگی ئابدا بەرێژەی لە سەدا ٩ پۆينت ٥ بازرگانی دەریایی بۆ دەرەوەی وڵات گەشەی کردووە.

 لەلايەکی ديکەوە، بەندەرەکانی ئەمریکا و ئاسیا و ئەوروپا جموجوڵە بازرگانییەکان بوژانەوەیەکی گەورەیان تێکەوتووە بەجۆرێک کرێی بارهەڵگرەکان بەرزبووەتەوە بۆ ئاستێک کە پێش کۆرۆنا ئەوەندە بەرز نەبووە، ئەمەش لەکاتێکدا کرێی بارهەڵگرەکان لە شەنگەهایەوە بۆ کالیفۆرنیا هەمان نرخی پێش کۆرۆنایە.

وۆڵد ستريت جۆرناڵ ڕاشيگەياندووە ئەڵمانیا و چین و کۆریای باکور لە لیستی ئەو وڵاتانەدان کە بوژانەوەی ئابورییان بەخۆوە بینیوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵۆگۆڕی بازرگانییەکانەوە.