سەردێڕ:

عەرەبە هاوردەکان جارێکیتر چوونە سەر کوردەکانی گوندی خەرابە

فۆتۆ: 
2020-09-21

4724 جار خوێندراوەتەوە

عەرەبە هاوردەکان جارێکی دیکە چونە سەر کوردەکانی گوندی خەرابەی سنوری کەرکوک و داوادەکەن کوردەکان شوێنەکانیان چۆڵ بکەن بۆ ئەوان، کوردەکانیش پێیان وتوون زەویی باو و باپیرانیانە و بۆ کەسی چۆڵناکەن.

هاوکات، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو هەوڵانە هەوڵی دووبارە تەعریب کردنەوەن، دەشڵێت، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت و چەند دادوەرێک لە دادگای کەرکوک پشتگیری ئەو عەرەبانە دەکەن بۆ هاتنە سەر گوندنشینە کوردەکان.