سەردێڕ:

ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌كردنی تیك تۆکی بۆ هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ دواخست

فۆتۆ: 
2020-09-20

2097 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەکردنی کارکردنی ئه‌پڵیكه‌یشنی تیكتۆك بۆ ماوەی هەفتەیەک دوادەخات و بڕیاری قەدەغەکردنەکە تاوەکو ٢٧ی ئەم مانگە ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند،‌ واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ ده‌كات كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌شێك له‌ پشكه‌كانی لقه‌كه‌ی تیك تۆك له‌ ئه‌مریكا Oracle-Walmart بكڕدرێته‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند،‌ له‌ژێر رۆشنایی پێشهاته‌ ئه‌رێنییه‌كان و له‌سه‌ر راسپارده‌ی تره‌مپ، ویلبه‌ر رۆس وه‌زیری گه‌نجینه‌ بڕیاریداوه،‌ بڕیاری كاركردن به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی دانانی ئه‌پڵیكه‌یشنی تیك تۆك له‌ ٢٠ی ئه‌یلوله‌وه‌ بۆ ٢٧ی ئه‌یلول دوابخات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ١٨ـی ئه‌یلول وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو،‌ له‌پێناو "پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی"دا له‌ ٢٠ی ئه‌یلوله‌وه‌ دانانی ئه‌پڵیكه‌یشنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تیك تۆك و WeChat داده‌خەن.