سەردێڕ:

پلاسخارت: قەیرانێکی بێدەنگ روبەڕوی ژنان دەبێتەوە لە عێراق

فۆتۆ: 
2020-09-19

2634 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆنگرەی روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە بەغدای پایتەخت، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێداگری لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی ژنان لە بواری سیاسەت و کۆمەڵگەدا کردەوە، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش توندوتیژی خێزانی بە 'قەیرانێکی بێدەنگ' وەسفکرد.

ئەمڕۆ شەممە، جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانەی وتەیەکیدا لەبەردەم بەشداربووانی کۆنگرەی روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند، "توندوتیژی کارێکی ناشرینە و پەیوەستە بە ناکۆکییەکانی مێژووی عێراقی نوێوەدەشڵێت، "توندوتیژی دیاردەیەکی بڵاوە و لەناو خێزانەکاندا پیادە دەکرێت."

هاوکات، توندوتیژی خێزانی دژی ژنانی بە "قەیرانێکی بێدەنگ" وەسفکرد و پێداگریشیکرد لەسەر پەسەندکردنی یاسای روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی خێزانی دژی ژنان.

لەلایەکی دیکەوە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەمان کۆنگرەدا رایگەیاند، "گرنگە پشتیوانی بەشداری ژنان لە کایەی سیاسەت و کۆمەڵگە لەڕێگەی یاساوە بکەین و حکومەت یاسای توندوتیژی خێزانی پێشکەشی پەرلەمان کردووە، بەڵام هێشتا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێتباسیلەوەشکرد، "جێگەی شانازییە یاساکە بەویژدانبێت لەگەڵ ژناندا."

دەشڵێت، "کاردەکەین لەسەر چالاککردنی ئەنجومەنی باڵای ژنان، کە سەر بە ئەنجومەنی وەزیران دەبێت."