سەردێڕ:

'بنەماڵەی شاهانەی سعودیە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا دوو بەرەن'

فۆتۆ: 
2020-09-19

3568 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆڕناڵ بڵاویکردەوە، بنەماڵەی شاهانەی سعودیە لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئیسرائیلدا دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا، بەجۆرێک، شای سعودیە رەتیدەکاتەوە و شازادەش هاوڕایە.

ئەمڕۆ شەممە، رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، راگەیاندنی رێکەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل شا سەلمانی پادشای سعودییەی توشی سەرسوڕمانکرد، لەکاتێکدا ئەمە بۆ محەمەدی کوڕی شازادەی وڵات شتێکی ئاسایی بووە، بەڵکو ترسی هەیە لەوەی باوکی رێگربێت لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل.

ئەوەش هاتووە، "شازادە محەمەد، باوکی لە رێککەوتنەکەی ئیمارات و ئیسرائیل ئاگادارنەکردووەتەوە، چونکە شا سەلمان پاڵپشتیکاری پچراندنی پەیوەندییەکانە تا دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ فەلەستینیەکان دادەمەزرێندرێت."

باس لەوەشکراوە، کە شازادە محمەد پاڵشتی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکات و دەیەوێت ئەو قۆناغەتێپەڕێنێت و ببنە هاوبەشی ئیسرائیل لە پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان  روبەڕوبوونەوەی ئێراندا.

رۆژنامەکە دەشڵێت، "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سعودیە پێش هەر رێککەوتنێک بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەلەستیینیەکان، وەک زەمین لەرزەیەکی بەهێزوایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چونکە هەڵوێستێکی عەرەبی هەڵدەگێڕێتەوە کە چەندین ساڵە درێژەی کێشاوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناکۆکییەکانی نێوان سەرۆکەکانی بنەماڵەی دەسەڵاتدار لە سعودیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەڵوێستی ئەو وڵاتە لە ململانێ بنەڕەتییەکاندا لە ناوچەکە دەکرێت لەنزیکترین کاتدا گۆڕانکاری بەسەردابێت وەک ئەوەی چاوەڕوانکراوە، بەڵام ئەم گۆڕانە ناکۆکییەکان قوڵتر دەکاتەوە."

پێشتریش، تورکی فەیسەڵ باڵیۆزی پێشووی سعودیە لە ئەمریکا نوسیبووی، "هەر دەوڵەتێکی تر شوێن ئیمارات بکەوێت، پێویستە داوای نرخەکەی بکات و بەهاکەشی گرانبێت."