سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. سپایدەرمانێک بەسەر بەرزترین باڵەخانەی پاریسدا سەردەکەوێت

فۆتۆ: 
2020-09-19

3361 جار خوێندراوەتەوە

لە ڤیدۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت، کەسێک لە شاری پاریسی پایتەخەتی فەڕەنسا بەسەر باڵەخانەیەکی هەوربڕدا بەبێ بەکارهێنانی ئامێر و پێداویستییە سەلامەتییەکان سەردەکەوێت.

ڤیدیۆکە بۆ ئێوارەی دوێنێ هەینی دەگەڕێتەوە و کەسێک تەنیا بە بەکارهێنانی دەستەکانی و بەبێ بەکارهێنانی هیچ ئامێرێکی خۆپارێزی بەسەر باڵەخانەی "مۆنتپارانسی" کە ٢١٠ مەتر بەرزییەکەیەتی سەردەکەوێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لەوبارەیەوە بڵاویکردەوە، کە پۆلیس ئەمبوڵانس و ئامێرەکانی رزگارکردنی دەستبەجێ گەیاندووەتە باڵەخانەکە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کەسەکەیان دەستگیرکردووە.