سەردێڕ:

نەخۆشانی تالاسیمیای هەولێر داوای بەهاناوەچوون دەکەن

فۆتۆ: 
2020-09-19

4716 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی تالاسیمیا لەناو سەنتەری تالاسیمیای هەولێر راستەوخۆی کردووەتەوە و تێیدا، داوای بەهاناوەچوونی نەخۆشەکان دەکات.

سروە جەباری، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی تالاسیمیا لە قسەکانیدا دەڵێت، کاتژمێر ١٠ و ٢٥ خولەکی بەیانییە و بەڕێوەبەر و ئیدارەی لێ نییە.

دەشڵێت، تیوبیان نەماوە و کەسانێکی زۆری نەخۆشیش لە چاوەڕوانیدان و داواش دەکات، وەزارەتی تەندروستی بێتە سەرخەت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات.