سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-09-19

7978 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەكی كەلار – ساڵح ئاغا بەهۆی پێكداكێشانی دوو ئۆتۆمبیل كەسێك گیانیلەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەكی كەلار – ساڵح ئاغا بەهۆی پێكداكێشانی دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لە جۆری دوو تەنی و فلاتدا كەسێك گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

ئاماژەبەوەشكراوە، بەمەبەستی چارەسەركردن، بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و شۆفێری فلاتەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢٤ی هاتوچۆ بەندکراوە.

لە ماوەی رابردوودا وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.

No description available.

No description available.