سەردێڕ:

چۆن رێگە لە وەرینی قژت دەگریت؟

فۆتۆ: 
2020-09-18

17263 جار خوێندراوەتەوە

وەرینی قژ یەکێكە لەو کێشانەی کە تووشی زۆرینەی ژنان و پیاوان دەبێت، بۆ ئەمەش کۆمەڵێك هۆکاری جیاواز هەن و چارەسەریان بەپێی هۆکارەکان دەگۆڕێت.

ماڵپەڕی 'العربیة' چەند ڕێگایەکی جیاوزی خستووەتە ڕوو بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ، بەم جۆرە:

زۆر ئامێری وشكکەرەوەی قژ بەکارمەهێنە.

بە تەڕی قژ مەبەستە.

مەساج بۆ قژت بکە لەکاتی شۆردنی و لە کاتەکانی دیکەشدا بە زەیتی سروشتی.

ڕۆژانە خواردنەوەی هەشت کوپ ئاو .

لە کاتی خۆشۆردندا ڕاستەوخۆ شامپۆ مەدە لە قژت بەڵکو لەگەڵ کەمێك ئاودا تێکەڵی بکە.

خواردنی دەوڵەمەند بە ڤیتامین، پرۆتین، ئاسن و ترشە چەورییەکان بخۆ.

ئاوی گەرم بەکارمەهێنە بۆ شۆردنی قژت.