سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-09-18

2546 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٧٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٧٣٤ چاکبوونەوە و ٥٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سی هەزار و ٧٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک  هەزار و ٧٠٠ حاڵەتیان لە بەغدان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سێ هەزار و ٧٣٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەزار و ١٣١ کەسییان لە بەغدان.

ئاماژە بەوەشكراوە، ٥٠ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣١١ هەزار و ٦٩٠ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و ٤٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٥ هەزار و ٣٠٥ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبونەتەوە.