سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆی تەقەکردنەوە ترەمپ کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی بەجێهێشت

فۆتۆ: 
2020-08-11

8104 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە دەرەوەی کۆشكی سپی و لەکاتی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی دۆناڵد ترەمپدا، سەرۆکی ئەمریکا هۆڵی کۆنفرانسەکەی بەجێهێشت.

شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەکاتى کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەى تایبەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانى ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەلایەن یەکێک لەپاسەوانەکانیەوە پێى راگەیەندرا، بەهۆی رووداوی تەقەکردنەوە لە دەرەوەی کۆشکی سپی دەبێت هۆڵى کۆنفرانسەکە بەجێبهێڵێت.

دواتریش، پاش چەند خولەکێک لە بەجێهێشتى هۆڵەکە، دۆناڵد ترەمپ گەڕایەوە هۆڵەکە بۆ درێژەدان بە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەی.

لەبارەی رووداوەکەشەوە ترەمپ ئەوەی خستەڕوو، خزمەتگوزارى نهێنى کۆشکی سپی تەقەیان لەچەکدارێک کردووە لەدەوروبەرى کۆشکدا، باسی لەوەشكرد، "لە دەوروبەرى کۆشکى سپى تەقەکردن هەبووە، بەڵام هەموو شتێک لەژێر کۆنترۆڵدایە."

هاوکات، تائێستا نازانرێت تەقەکەرەکە کێ بووە و هۆکارى تەقەکردنەکە چى بووە.