سەردێڕ:

سەرۆکكۆمارى لوبنان داواى مانەوەى حەسان دياب دەکات

فۆتۆ: 
2020-08-11

1405 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆککۆماری لوبنان، داوای لە هەریەک لە حەسان دیاب و وەزیرەکان کردووە، هەتا کاتی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە ئەرکەکانیاندا بمێننەوە.

ئه‌نتوان شوقه‌ی بەڕێوەبەرى گشتى له‌ سەرۆكايەتى كۆمارى لوبنان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "ميشێل عه‌ون سەرۆکكۆمارى لوبنان وێڕای سوپاسکردنی حەسان دیابی سەرۆكوەزيران و وەزيرەكان لەبەرامبەر کارەکانیاندا، داواشیلێکردوون، تا پێكهێنانى حكومەتى نوێ لە ئه‌ركه‌كانیاندا بمێننەوە."

لە دواى تەقينەوەكەى هەفتەى رابردووى بەندەرى بەيروت و دوای ناڕەزايەتييەكانى خەڵک، شەوی رابردوو سەرۆکوەزیرانی لوبنان، لە كۆشكى سەرۆكايەتى كۆمار لە بەعەبدا دەستلەكاركێشانەوەى خۆى پێشكەشكرد.

پێشتر دياب لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا كە لە كۆشكى ئەنجومەنى وەزيران رێكيخستبوو، ئاماژەى بەوەكردبوو، كارەساتەكەى بەندەرى بەيروت لە ئەنجامى ئەو گەندەڵييە روويداوە كە رەگوڕيشەى لە بەڕێوەبردنى دەوڵەتدا داكوتيووە و دەستلەكاركێشانەوەى حکومەتەکەی راگەیاند.