سەردێڕ:

حکومەتى هەرێم هاوردەکردنى چەند بەرهەمێکى قەدەغەکرد

فۆتۆ: 
2020-08-08

7230 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى کشتوکاڵ رایگەیاند، بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیاران چەندین بەرهەمی هاوردەیان قەدەغەکرد.

وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "پێشتر نووسراومان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ ئەوەی هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ بکەن و رێگربن لە هاوردەکردنی بەرهەمی قەدەغەکراو،" دەشڵێن، "لە پێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەکرد و هەماهەنگین بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان."

ئاماژەبەوەشکراوە، "لەماوەی رابردوودا زانیاریمان دەستکەوت کە لە چەند دەروازەیەک بەرهەمی قەدەغەکراو هاوردە دەکەن، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرهەمی جوتیارانمان دەبێت."

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە ئێستادا ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ دەکەن بۆ رێگری لەو بەرهەمانەی قەدەغەمان کردوون".

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، ساڵانە لە وەرزى پێگەیشتنى بەروبوومى ناوخۆى لە هەرێمى کوردستان جوتیاران ناڕەزایەتى دەردەبڕن بەهۆى ئەوەى رێگرى ناکرێت لە هاوردەکردنى بەرهەمى دەرەکى و کار ناکرێت بۆ ساغبوونەوەی بەرهەمى ناوخۆى.

No photo description available.

No photo description available.No photo description available.No photo description available.No photo description available.