سەردێڕ:

عێراق و سعودیە فرۆشتنی نەوت کەمدەکەنەوە

فۆتۆ: 
2020-08-08

1873 جار خوێندراوەتەوە

هەر یەک لە وەزیرانی نەوتی عێراق و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت كرده‌وه‌، به‌جۆرێك له‌م مانگه‌ و مانگی داهاتوودا عێراق، رۆژانه‌ ملیۆنێك و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه‌، بەگوێرەی بەیاننامەیەکی هاوبەشی نێوانیشیان، لە سایەی رێككەوتنی ئۆپێك پڵەسدا، بەرەوپێشچوونی باش لە بازاڕەكانی نەوتدا لە جیهاندا بەدی هاتووە.

به‌گوێره‌ی بەیاننامەکەی سعودیه‌ و عێراق، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی تەلەفۆنی نێوانیان ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وەزیری نەوتی عێراق و ئه‌میر عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان وەزیری نەوتی سعودیە، باسیان له‌ به‌ره‌وپێشبردنی بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی نه‌وت كردوه‌‌، هه‌ردوولاش پابه‌ندبوونی خۆیان به‌رێكکه‌وتنی ئۆپێك له‌رووی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار رایگه‌یاندوه‌، عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پابه‌ندی رێكه‌وتننامه‌ی ئۆپێك ده‌بێت، له‌م مانگه‌شه‌وه‌ رێژه‌ی پابه‌ندبوونی گه‌یشتوه‌ته‌ ٪١٠٠ و رۆژانه‌ ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، له‌مانگی ئاب و ئه‌یلولی ئه‌مساڵیش قه‌ره‌بووی زیاد ره‌وانه‌كردنی نه‌وت له ‌مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یران و ته‌مموزی ئه‌مساڵ ده‌كه‌نه‌وه‌.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ سێ مانگی رابردوو هه‌نارده‌كردنی ٨٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌، به‌وه‌ش له‌م مانگه‌ و مانگی داهاتوودا، كۆی گشتی كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ ده‌گاته‌ ملیۆنێك و٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.

بەپێی رێککەوتننامەی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس، عێراق پابەندکراوە بە کەمکردنەوەی زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هاوسەنگکردنی بازاڕەکانی نەوت.

پەیوەست بەم بابەتەش پێشووتر هەردوو وەزارەتی نەوت و کلتوری عێراق بڵاویانکردەوە، بە بۆنەی ٦٠مین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت، ئۆپێک، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا عێراق میوانداری کۆبوونەوەیەکی فراوانی رێکخراوەکە لە بەغدا دەکات.

RADEDITORSAVEDTAG_script src="chrome-extension://lmnganadkecefnhncokdlaohlkneihio/enable.js"></script