سەردێڕ:

نوێنەری هەدەپە: نزیکەی ٢٠ رۆژە ئەندامێکمان لە سلێمانی بێسەروشوێنە

فۆتۆ: 
2020-08-08

3586 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی ٢٠ رۆژە ئەندامێکیان لە سلێمانی بێسەروشوێنە و داوادەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ ئەو مەبەستە بکەن.

موزەیەن گونەش نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی ٢٠ رۆژە ئەندامێکیان لە سلێمانی بێسەروشوێنە و باس لەوەشدەکات، ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی پێیانی راگەیاندووە کە ئاگاداری ئەو بابەتە نین.

پارتی دیموکراتی گەلان چەند جارێک بە تایبەت پەیوەندیان بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کردووە تا لەڕێگەی پۆلیس و ئاسایشی گشتییەوە بەدواداچونی بۆ بکەن، بەڵام تا ئێستا ئەو ئەندامەی هەدەپە نەدۆزراوەتەوە.

عەلی ئەحمەد قادری خەڵکی باکوری کوردستانەو نزیکی ٩ ساڵە هاتووەتە باشوری کوردستان و ماوەی ساڵێکیش دەبێت لە شاری سلێمانی بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی کرێکاری دەکرد، بەڵام لە ڕۆژی ١٥/٧ /٢٠٢٠ دیارنەماوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە، ئەندامانی پارتەکەش داوا دەکەن کە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەو ئەندامەیان بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئەندامانی تەڤگەری ئازادی لە شاری هەولێر دەستیپێکردووە و تائێستا چوار ئەندامیان دەستبەسەرکراون.