سەردێڕ:

ئەڵمانيا و فەڕەنسا لە دانوستانەکانی چاکسازی تەندروستی جيهانی کشانەوە

فۆتۆ: 
2020-08-08

3767 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ زيادبوونی گرژييەکانی ئەمريکا و ڕێکخراوی تەندروستی جيهانی، هەريەک لە ئەڵمانيا و فەڕەنسا لە دانوستانەکانی چاکسازی ڕێکخراوەکە کشانەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆيتەرز، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا ئەمریکا هەوڵدەدات سەرۆکایەتی ئەو دانوستانانە بکات سەرەڕای ئەوەی لە ڕێکخراوەکە کشاوەتەوە، هەریەک لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا کشانەوەی خۆیان لە دانوستانەکانی چاکسازی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاندووە.

وەزيری تەندروستی هەريەک لە ئەڵمانيا و فەڕەسا دوای بەجێهێشتنی ڕێکخراوەکە بە ڕۆيتەرزيان ڕاگەياندووە، ئەوان لە دژی ئەوەن کە ئەمريکا سەرۆکايەتی ئەو دانوستانانە بکات.

هاوکات، وەزارەتی تەندروستی ئيتاڵيا ڕايگەياند، کار لەسەر رەشنوسی چاکسازی رێکخراوەکە هێشتا بەردەوامە، لەبارەی بەشداریکردنی ئەمریکاش لەو دانوستانانە، هەمان هەڵوێستی پاريس و بەرلينيان هەيە.

ئەمەش لەکاتێکدايە، لە مانگی تەمموزەوە دانوستانەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جيهانی بۆ باشکردنی سيستەمی تەندروستی جيهانی دەستيپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ ڕێکخراوەکەی بە نزيکی لە چين و شاردنەوەی ڕاستييەکان سەبارەت بە ڤايرۆسی کۆرۆنا تۆمەتبارکرد.