سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکدا لە هندستان ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-08-08

3733 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هیندستان رایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدانەکانی رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی هیندستان گەیشتە ١٨ کەس و ١٦ کەسیش بەسەختی برینداربوون.

تەندروستی هیندستان رایگەیاند، "لەئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی کۆمپانیای ئیر ئیندیا ئێکسپرێس، کە شەوی رابردوو لەکاتی نیشتنەوەدا لە فرۆکەخانەی کالیکوتی نێودەوڵەتی تێکشکا و بووبە دوو بەشەوە، تا ئێستا ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون، لە کاتێکدا فڕۆکەکە ١٩٠ سەرنشینی هەڵگرتبوو."

هاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری کی جوبالاکریشنانی بەرپرسی ناوچەی مالابورام لە ویلایەتی کیرالا لە باشوری هیندستان بڵاویکردووەتەوە، "فڕۆکەوانەکە و هەردوو یاریدەدەرەکەی بەهۆی رووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٠وە ئەمە بە خراپترین رووداو دادەنرێت لە هیندستاندا.

الطائرة المنكوبة كانت تقل 190 شخصا بين ركاب وأفراد طاقم

ImageImage