سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی داڕمانی دیوارێک بەسەر کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلدا

فۆتۆ: 
2020-08-04

38717 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆکەیدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە ساتی دارمانی دیواری ماڵێک دەردەکەوێت، بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا دەڕمێت.

ڕوسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردووە، گرتە ڤیدیۆکە لە کامێرایەکی چاودێرییەوە تۆمارکراوە، پیاوێک لە پشت کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل کە لە نزیک دیواری مالێکدا وەستاون تێدەپەڕێت، بەڵام لەو ساتەدا دیوارەکە دەڕوخێت، دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا، پیاوەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕزگاری دەبێت و بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێبگات.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە بایەکی بەهێز کەرەستە و وایەری کارەبا و شتەکانی ئەو ناوە دەجوڵێنێت و لەگەڵیدا بارانیش دەبارێت، ڕووداوەکەش لە مەدینەی منەوەر ڕوویداوە.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەیان بەو باوبۆرانە کردووە کە پێنج شەممەی ڕابردوو دەمەو عەسر دەستیپێکردووە، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە زیانێکی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە.

ئ.ل