سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-08-04

12194 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٥٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٣٨ چاکبوونەوە و ١٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٥٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢١٨ لە هەولێر، ٢٨ لە گەرمیان، ١٦ لە سلێمانی و ١٢ لە راپەڕین."

ئاماژە بەوەشکراوە، "١٣٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٨٤ لە هەولێر، ٤٤ لە گەرمیان، ١٠ لە هەڵەبجە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە شەش لە هەولێر، چوار لە سلێمانی، دوو لە دهۆک."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٥ هەزار و ١٧٣ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و ٥٥١ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٥٨٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.